سەردێر

ئاسایشی هەولێر ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

خەڵك –
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، پاش ڕووداوی فێلكردن و دزینی هەشت ئۆتۆمبێل بە ناوی هەلی كار لەلایەن هێزەكانیانەوە توانرا ئەمشەو ئەو باندە دەستگیربكەن.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە پاش ڕووداوی فێلكردن و دزینی هەشت ئۆتۆمبێل بە ناوی هەلی كار لە دوو ڕۆژی رابردوو، تیمەكانی لێكۆلینەوەو بەدواداچوون هەڵسان بەئەركی خۆیان و توانیان ئەمشەو ئەو باندە دەستگیربكەن.

راگەیەنراوێك لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر.
پاش ڕووداوی فێلكردن و دزینی هەشت ئۆتۆمبێل بە ناوی هەلی كار لە دوو ڕۆژی رابردوو لە شاری هەولێر، تیمەكانی لێكۆلینەوەو بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیمان هەڵسان بە ئەركی خۆیان و بە هاوكاری پۆلیسی هەولێر توانیان ئەمشەو ئەو باندە دەستگیر بكەن و دەدرێنە دادگا بۆ وەرگرتنی سزای یاسایی خۆیان .
ڕاگەیاندنی
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
١٤-١-٢٠٢٢