سەردێر

ئۆمێد خۆشناو؛ زیاتر لە 20 تیم پێكهێنرا بۆ خەمڵاندنی زەرەر و زیانی لافاوەكەی هەولێر

خەڵك –
پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت، تیمەكانی وەڵامدانەوەی قەیرانەكانی پارێزگای هەولێرمان ڕاسپارد بۆ دەستپێكردنی پڕۆسەی خەمڵاندنی زیانەكان و بەدواداچوون بۆ داواكاریی زیانلێكەوتووان.

پارێزگاری هەولێر لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویكردوە، كە بەیانی ئەمڕۆ هەینی 2022.1.14، تیمەكانی وەڵامدانەوەی قەیرانەكانی پارێزگای هەولێرمان ڕاسپارد بۆ دەستپێكردنی پڕۆسەی خەمڵاندنی زیانەكان و بەدواداچوون بۆ داواكاریی زیانلێكەوتوان.

ڕاشیگەیاندووە، زیاتر لە 20 تیم پێكهێنرا بەهاوكاری تیمەكانی دەزگای خێرخوازی بارزانی و سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەكان و تیمەكانی بەرگری شارستانی و خۆبەخشان و دەستكرا بە خەمڵاندنی زەرەرو و زیانەكان، كە تا درەنگانی شەو بەردەوام دەبن لە پڕۆسەكانی خەمڵاندن و تۆماركردنی داتاكان.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە لەلایەن تیمەكانەوە هەڵمەتی پاكردنەوە و لادانی پاشماوەی لافاوەكان و گەیاندنی پێداویستی سەرەتایی و كەلووپەل بۆ ئەو خێزانانەی، كە پێویستیان پێیەتی دەستی پێكرد.

‎May be an image of ‎‏‏٦‏ كەس‏ و ‏ده‌ره‌وه‌‏‎‎‎May be an image of ‎‏‏‏٨‏ كەس‏، ‏‏‎‎people standing‎‎‏، ‏‎‎footwear‎‎‏‏‏ و ‏ده‌ره‌وه‌‏‎‎‎May be an image of ‎‏‏‏٤‏ كەس‏، ‏‎‎people standing‎‎‏‏ و ‏لە ژوورەوە‏‎‎‎May be an image of ‎‏‏‏١٢‏ كەس‏، ‏‎‎people standing‎‎‏‏ و ‏‎‎road‎‎‏‎‎