سەردێر

ژنێكی كورد خۆی بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق كاندید كرد

خەڵك –
سەرۆكی پێشووی كوتلەی یەكێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا ڕایدەگەیەنێت ، وەك ژنێكی سیاسی سەربەخۆ خۆم پاڵاوت بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق، مرۆڤی سیاسی نابێت كۆڵبدات.

گەلاوێژ پیرداود، سەرۆكی پێشووی كوتلەی یەكێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاندووە، وەك ژنێكی سیاسی سەربەخۆ خۆم پاڵاوت بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق، مرۆڤی سیاسی نابێت كۆڵبدات.

ئەمە لەكاتێكدایە، گەلاوێژ عەلی ئەمین پیرداود هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە یاسا، لە هەڵبژاردنی ساڵی 2013ی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا كاندیدی یەكێتی بووە و دواتر بووە بەسەرۆكی كوتڵەی یەكێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، ساڵی 2018 كاندیدی یەكێتی بووە بۆ پەرلەمانی عێراق.





هەلبژاردە

گرنگترینەکان