سەردێر

تەندروستی هەرێم؛ ڕۆژ بە ڕۆژ توشبوون بە كۆرۆنا زیاد دەكات

خەڵك –
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 1046 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 111 كەسیش چاكبوونەتەوە و 3 مردنیش هەبووە و كۆی گشتی مردنیش بە كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە 7158 حاڵەت.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 5 هەزارو 373 پشكنین ئەنجامدراوە و دەركەوتووە لە هەولێر 396 كەس و سلێمانی 370 كەس و دهۆك 254 كەس و هەڵەبجە 4 كەس و گەرمیان 21 و ڕاپەڕین 1 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 111 كەس چاكبوونەوە و 3 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆماركراوە، كۆی گشتی مردنیش بە كۆرۆنا گەیشتە 7158 كەس.

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە