سەردێر

تەندروستی عیراق؛ توشبوون بەكۆرۆنا 8 ئەوەندەی چاكبوونەوەیە

خەڵك –
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 3266 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 397 كەسیش چاكبوونەتەوە و 8 حاڵەتی مردنیش هەبووە تەنها لە هەرێم 3 حاڵەت هەبووە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لەبەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 20 هەزار و 170 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 3266 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە سلێمانی 396 و هەولێر 396 حاڵەت و دهۆك 254 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 397 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 61 و هەولێر 30 و دهۆك 20 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، 8 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و لە سلێمانی 2 حاڵەت و هەولێر 1 تۆماركراوە بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 24237 كەس.

‎May be an image of ‎دەق‎‎