سەردێر

هادی عەلی؛ بەهۆی ململانێی نادروستەوە خەریكە پۆستی سەرۆككۆمار دەبێتە گاڵتەجاڕی

خەڵك –
سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی سەركردایەتی یە‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، تەرخانكردنی پۆستی سەرۆككۆمار بۆ كورد لە عێراقی دوای ڕژێمی بەعس، دەستكەوت بوو بۆ كورد، بەڵام بەهۆی ململانێ و سیاسەتی نادروستەوە خەریكە دەبێتە گاڵتەجاڕی.

هادی عەلی ، سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی سەركردایەتی یە‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان لە تویتێكدا دەڵێت ،”تەرخانكردنی پۆستی سەرۆككۆمار بۆ كورد لە عێراقی دوای ڕژێمی بەعس، دەسكەوتێكی سیاسی و نەتەوەیی بوو بۆ گەلی كورد بەگشتی”.

ڕاشیگەیاندووە، بەداخەوە بەھۆی ململانێ و سیاسەتی نادروستەوە لەسەر وەرگرتنی ئەو پۆستە سیادیە، خەریكە دەبێتە گاڵتەجاڕی و ھۆكارێكی تری لاوازبوونی پێگەی سیاسی ھەرێم.





هەلبژاردە

گرنگترینەکان