سەردێر

سۆران، سێ‌ كەس بە تۆمەتی دزیكردن لە دوكاندارێك دەستگیركران

خەڵك-
بە تۆمەتی دزیكردن و فێڵكردن لە دوكاندارێك لە قەزای سۆران، دوو كەس دەستگیركرا.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆرانەوە بڵاوكرایەوە”دوای ئاگاداركردنەوەی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سۆران لەڕێكەوتی 9ی كانوونی دووەمی 2022، كەوا لەناوبازاری سۆران دوو كەسی بەرەگەز (ئێرانی) لەڕێگەی فێڵكردن بری (1500) هەزار و پێنج سەد دۆلاری ئەمریكی و (1000000) یەك ملیۆن دیناری عراقی لەدوكاندارێك دزیوە”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”لەڕێگەی بەدواداچونی مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سۆران، توانرا كەسەكان بناسرێنەوە و شوێنی مانەوەیان دیاری بكرێت كە لەقەزای شەقڵاوە بوون، بۆیە بەهاوكاری بنكەی پۆلیسی شەقڵاوە، شەوی ڕابردو تۆمەتباران دەستگیركران و دەركەوت كەسێكی تریشیان لەگەڵ بووە كە ئەویش بە هەمان شێوە دەستگیرا”.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران، ئاماژە بە دەستگرتن بەسەر بڕێك پارەو وهەندێك كەلوپەلی تر دەكات و دەڵێت،لەئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.