سەردێر

سعودیە ژمارەیەكی پێوانەیی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماردەكات

خەڵك-
ئەمڕۆ هەینی سعودیە ژمارەیەكی پێوانەیی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای تۆماركرد و ژمارەی تووشبوان گەیشتە 5 هەزار و 628 كەس، دوای ئەوەی دوێنێ‌ پێنج شەممە 5 هەزار و 499 حاڵەتی تووشبوونی تۆماركرا.

سعودیە بەردەوامە لە تۆماركردنی ژمارەی نوێی پێوانەیی بە حاڵەتەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، دوای ئەوەی ژمارەی تووشبوون لە ماوەكانی ڕابردوودا لە وڵاتەكە بۆ نزمترین ئاست دابەزی بوو.

ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی تەندروستی سعودیە ڕایگەیاند، كۆی گشتی ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتاكە لە وڵاتدا گەیشتۆتە 604 هەزار و 672 كەس، ژمارەی گیانلەدەستدانیش بۆ 8 هەزار و 903 حاڵەت بەرزبۆتەوە.