سەردێر

لە توركیا زیاتر لە 68 هەزار خانوبەرە لەلایەن بیانییەكانەوە كڕدراون

عیراقییەكان یەكەمن

خەڵًك-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تاپۆ و خانوبەرە لە توركیا، فرۆشتنی 68 هەزار و 600 خانوبەرە بە بیانییەكان لە ساڵی 2021دا ڕادەگەیەنێت و دەڵێت عیراقییەكان لە پلەی یەكەمدان.

محەمەد زەكی ئادلی، بەڕێوبەری تاپۆ و خانوبەرە لە توركیا بە ئاژانسی (ئەنادۆڵ)ی وڵاتەكەی ڕاگەیاندووە، فرۆشتنی خانووبەرە بە بیانییان لە ساڵی 2018وە بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە زیادبوون كردووە، بەو پێیەی توركیا شوێنێكی ئارامە بۆ هاووڵاتیانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.

بە وتەی ئەو بەرپرسەی توركیا، هاووڵاتیانی عیراق و ئێران لە پێشەنگی ئەو بیانیانەن كە زۆترین خانووبەرەیان لە ساڵی ڕابردوودا لە توركیادا كڕیوە، پاشان هاووڵاتیانی ڕوسیا و بەریتانیا و ئەڵمانیا و ئەفغانستان.

ئادلی دەڵێت، شارەكانی ئیستەنبوڵ و ئەتانیا و موگلا، لە پێشەنگی شارەكانی توركیان كە زۆرترین خانووبەرەیان تێدا فرۆشراوە بە بیانییەكان.