سەردێر

تیرۆریستێك لە كەركوك دەستگیركرا

خەڵك-
وەزارەتی ناوخۆی عیراق، دەستگیركردنی كەسێك لە پارێزگای كەركوك ڕادەگەیەنێت كە داواكراوە و كەیسی تیرۆر هەیە.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ هەینی لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەكان و لە ئۆپەراسیۆنێكی جۆریدا، هێزێكی سەر بە لیوای هەژدەی فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدراڵی بە هاوبەشی لەگەڵ مەفرزەكانی هەواڵگری لیوای سەر بە ئاژتنسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوە فیدراڵییەكان، توانرا یەكێك لە داواكراوان بەپێی ماددەی 4/ی تیرۆر لە ناوچەی (الرش) لە پارێزگای كەركوك دەستگیربكرێت”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”تۆمەتبارە داواكراوەكە ڕادەستی لایەنی پەیوەندیداركرا، تا لەپاش لێكۆڵینەوەی پێویست ڕێكارە یاساییەكانی لەدژ بگیرێتەبەر”.