سەردێر

دووچارەسەری تر بۆ كۆرۆنا پەسەند دەكرێن

خەڵك-
ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، دوو چارەسەری تر بۆ تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا پەسەند دەكات كە دەكرێت لەگەڵ وەرگرتنی ڤاكسینەكاندا بەكاربهێنرێن بۆ خۆلادان لە مەترسییەكانی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەكە لەكاتی تووشبووندا.

ئەم پەسەندكردنەی تەندروستی جیهانی لەكاتێكدایە كە نەخۆشخانەكان لە جیهاندا جمەیان دێت بە تووشبوانی ئۆمیكرۆن.

پێشتر ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی پێشبینی كردبوو، نیوەی دانیشتوانی ئەوروپا لەگەڵ نزیكبوونەوەی مانگی ئاداردا تووشی كۆرۆنا ببن.

بەپێی ڕاسپاردەیەكی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی كە لە گۆڤاری پزیشكی “بی ئێم جی” بەریتانیدا بڵاوكرایەوە، پسپۆڕانی ڕێكخراوەكە ڕایانگەیاندووە دەكرێت دەرمانی هەوكردنی دەمارەكان بارایمسیتیتیب baricitinib لەگەڵ كۆرتیكۆستیرۆیدات بەكاربهێنرێت بۆ تووشبوانی كۆرۆنا و ئەوانەی لەڕەوشێكی خراپدان كە دەبێتە مایەی باشكردنی ڕێژەی مانەوە لە ژیان و كەمكردنەوەی ئاستی پێویستی بە ئامێرەكانی هەناسەدانی دەستكرد.