سەردێر

شایستەى دارایی جوتیارانی هەرێم دەخرێتە نێو بودجەی 2022

خەڵك-
نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی فیدراڵ بەنیازە شایستەى دارایی جوتبارانی هەرێم بخاتە نێو بودجەی 2022.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ هەینی لەلایەن فارس عیسا نوێنەری حكومەتی هەرێم لە بەغدا بڵاوكرایەوە”چاوی بە عەللا ئەحمەد جبوری وەزیری بازرگانی كەوتووە و لە چاوپێكەوتنی نێوانیان تەئكید لەسەر خەرجكردنی شایستەی دارایی جوتیارانی هەرێم كراوەتەوە بۆ ساڵانی 2014 و 2015 و 2016″.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”وەزیری بازرگانی بەڵێنیداوە چارەسەری بایەتەكە بكات و پاشماوەی پارەی جوتیارانی هەرێم بخاتە نێو یاسای بودجەی 2022وە”.

سێ‌ شەممەی ڕابردوو، دەیان جوتیاری كورد لە گۆڕەپانی تەحریری ناوەڕاستی بەغدا خۆپیشاندانیان كرد و داوایان لە حكومەتی فیدراڵ كرد، شایستەی دارایی سێ‌ ساڵیان بۆ خەرج بكرێت.