سەردێر

ڕۆیتەرز دوایین ئاماری تووشبوانی كۆرۆنا لە جیهاندا بڵاودەكاتەوە

خەڵك-
بەپێی ئامارێك كە لەلایەن ئاژانسی ڕۆیتەرزەوە بڵاوكرایەوە، زیاتر لە 316 ملیۆن كەس لە جیهاندا تووشی كۆرۆنا بوون.

ئەمڕۆ هەینی ئاژانسی ڕۆیتەزر ئامارێكی تایبەت بە پەتای كۆرۆنای بڵاوكردەوە، بەگوێرەی ئامارەكەش زیاتر لە 316.51 ملیۆن كەس لە جیهاندا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

ئامارەكە ئاماژەی بە كۆی گشتی ژمارەی گیانلەدەستدانیش كردووە بە پەتاكە كە بۆ پێنج ملیۆن و 867 هەزار و 150 كەس بەرزبۆتەوە.

لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە لە كانوونی یەكەمی 2019 لە چین، تائێستا كۆرۆنا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیاجیای جیهاندا بڵاوبۆتەوە.