سەردێر

خۆتان بۆ تەوژمێكی سەرماوسۆڵەی بێ‌ پێشینە ئامادە بكەن

بارینی بەفری لەگەڵدایە

خەڵك-
كەشناسێكی عیراقی پێشبینی دەكات، تەوژمێكی سەرماوسۆڵە ڕوو لە وڵات بكات كە بەبێ‌ پێشینە دادەنرێت و عیراق بۆ چەندان ساڵ دەچێت تەوژمی وەهای بەخۆوە نەبنیوە، بۆیە پلەكانی گەرما تائاستی بەستن دادەبەزن و بەفر لە باكوور و خۆرئاوای وڵات دەبارێت.

محەمەد دوری پسپۆڕ لە بواری كەشناسی پێشبینی دەكات، تەوژمێكی هەوادی جەمسەری لە نیوەڕۆی ئەمڕۆەوە وڵات بگرێتەوە و پلەی گەرما بۆ ئاستێكی زۆر نزم داببەزێت، تا ئاستی بەستن و بەفریش لە باكوور و خۆرئاوای وڵات ببارێت.

بە وتەی ئەو كەشناسە، پێشبینی دەكرێت هەوایەكی جەمسەری نیمچە كیشوەری زۆر سارد لە ڕۆژی یەك شەممەدا وڵات بگرێتەوە و چەند ڕۆژێك بخایەنێت، ئەو تەوژمەش لە خۆرئاوای ڕوسیا و خۆرهەڵاتی كیشوەری ئەوروپاوە لە توركیاوە بەرەو وڵات شۆڕدەبێتەوە.

محەمەد دوری پێیوایە”ئەو تەوژمە ساردە دەبێتە مایەی بارینی بارانێكی بەلێزمە، پاشان بارینی بەفری بەدوادادێت و بەشێوەیەكی چڕیش بەفر لە بەرزایی و ناوچە شاخاوییەكان لە هەرێمی كوردستان دەبارێت”.