سەردێر

دوایین زانیاریی سەبارەت بە باری تەندروستی مێسی

خەڵك-
لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی پاریس سان جێرمان، بەهۆی نائامادەیی جەستەیی، تائێستا ئامادەی مەشق و ڕاهێنانەكانی تیپەكەی نابێت.

مێسی لەكاتی گەڕانەوەی بۆ ئەرجەنتین، لەم ماوەیەی دواییدا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو، بەڵام یاریزانەكە بە باشی چاكبۆتەوە و گەڕایەوە بۆ مەشقكردن، بەڵام بە تەنیا.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی “ESPN”ی جیهانی، لیۆ مێسی بە تەنیا مەشق دەكات و ڕەنگە قورس بێت پەیوەندی بە ڕیزی یانەكەیەوە بكات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی برێست كە سبەینێ‌ شەممە بەڕێوەدەچێت.

مێسی بەشداریی لە یاریی تیپەكەیدا نەكرد لە جامی قەرەنسا، بە هەمان شێوەی ئامادەی یارییەكەی پاریس نەبووە بەرانبەر بە لیۆن لە خولی فەرەنسا.