سەردێر

هێرشكرایە سەر بارەگاكانی سوننە لە بەغدا

خەڵك-
بەربەیانی ئەمڕۆ هەینی، دوو تەقینەوە بارەگاكانی هەردوو هاوپەیمانی عەزم و تەقەدوميان لە دوو ناوچەی جیاواز لە بەغدا كردە ئامانج.

بەپێی زانیارییەكان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، دوو تەقینەوە بەغدای پایتەختيان هەژاند كە دوو بارەگای سەر بە هاوپەیمانییەكانی عەزم و تەقەدومیان لە ناوچەكانی ئەعزەمییە و یەرموك كردبووە ئامانج.

هەر لەو بارەیەوە سەرچاوەیەكی ئەمنی بە میدیا عیراقییەكانی ڕاگەیاند”تەقینەوەی یەكەم بارەگای هاوپەیمانی تەقەدومى لە ناوچەی ئەعزەمیە كردە ئامانج، لەڕێی هەڵدانی بۆمبێك بۆ نێو حەوشەی بارەگاكە كە زیانی ماددی بە تەلاری بارەگاكە گەیاند”.

بە وتەی سەرچاوەكە”تەقینەوەی دووەم، بارەگای عەزمی لە ناوچەی یەرموك كردە ئامانج، بەڵام سروشتی تەقینەوەكە نەزانراوە كە ئایا لەڕێی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە بووە، یان هاوشێوەی تەقینەوەی یەكەم بوو كە بارەگای هاوپەیمانی تەقەدومی لە ناوچەی ئەعزەمییە كردە ئامانج”.