سەردێر

ئەنشیلۆتی وردەكاریی شەڕەكەی دوێنێ‌ شەو ئاشكرا دەكات

خەڵك-
كارلۆ ئەنشیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید، وردەكاریی شەڕەقسەكەی لەگەڵ جیرارد پیكێ‌ بەرگریكاریی بەرشەلۆنە لە یاریی دوێنێ‌ شەوی نێوان هەردوو تیپ لە جامی سۆپەری ئسپانی، ئاشكرا دەكات.

ڕیاڵ مەدرید بە ئەنجامی 3-2 لە یانەی بەرشەلۆنەی بردەوە كە لە ڕیازی پایتەختی سعودیە بەڕێوەچوو، بەو شێوە سەركەوت بۆ یاریی كۆتایی.

ڕۆژنامەی (سپۆرت)ی كەتالۆنی لە زاری ئەنشیلۆتییەوە بڵاویكردەوە”داوام لە پیكێ‌ كرد تۆپەكە بكاتە دەرەوەی یاریگا، بەهۆی كەوتنی ڤینیسیۆس جۆنیۆر كە تووشی ئازاری دەمار بوو”.

بە وتەی ڕاهێنەرە ئیتاڵییەكە”لە گێمی یەكەمدا كاروبارەكان ئاسایی بوون، بەڵام پیكێ‌ لە وەڵامدا وتی ئەوان فێرنەبوون بەو شێوەیە تۆپ بخەنەدەرەوە، وتم نازانم و ڕێز لە خواست و ویستت دەگرم”.

لە پاڵەوانێتی سۆپەری ئیسپانی كە لە شانشینی عەرەبی بەڕێوەدەچێت، دوێنێ‌ شەو ڕیاڵ مەدرید سەركەوت بۆ یاریی كۆتایی و چاوەڕوانی یراوەی یارییەكەی ئەم ئێوارەیەیە كە لەنێوان ئەتلیتكۆ مەدرید و ئەتلیتیك بلباو بەڕێوەدەچێت.