سەردێر

وەزیرێكی حكومەتی هەرێم بە پەلە ڕەوانەی نەخۆشخانەكرا

خەڵك –
وەزیرێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان گەیەندرایە سەنتەری دڵ لەهەولێر و بریاڕە نەشتەرگەریی دڵی بۆ بكرێت و وەزیری تەندروستیش دەشڵێت، ” ئامادەكاری و كاری پێویست تەواو بۆ وەزیری داد كراوە، ئێستا نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دەدرێت”.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە كە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی 1ی 2022 بەچاودێری و ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی،سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی سەردان و یاوەری فرسەت ئەحمەد، وەزیری دادی حكومەتی هەرێمی كوردستانە، كە بەهۆی نەخۆشی دڵ گەیەندرایە سەنتەری دڵ لەشاری هەولێر.

بە پێی زانیارییەكان، ئامادەكاری و كاری پێویست تەواو بۆ وەزیری داد كراوە، ئێستا نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دەدرێت.