سەردێر

بەهۆی ژنێكەوە شەڕ لەنێوان دوو هۆز بەرپابوو

چەكی جۆراوجۆربەكارهات و دوو ماڵ سوتێنران

خەڵك-

ناكۆكییەكی خێڵەكی لەنێوان دوو هۆز لە زیقار ڕویدا و چەكی جۆراوجۆی تێدا بەكارت.

ئەمڕ‌ۆ پێنج شەممە، سەرچاوەیەكی ئەمنی بە میدیاكانی عیراقی ڕاگەیاند”لە ناحیەی (الطار)ی سەر بە قەزای سوقلشیوخ لە پارێزگای زیقار ناكۆكییەكی خێڵەكی لەنێوان هەردوو هۆزی ئال حەرب و ئال جوبێر ڕویدا و چەكی سوك و مامناوەندی تێدا بەكارهات”.

بە وتەی سەرچاوەكە”ناكۆكییەكە بەهۆی ژنێكەوە بووە و سوتاندنی دوو ماڵی هۆزی ئال حەربی لێكەوتۆتەوە كە یەكێكیان ماڵی سەڵاح حەربازی شاعیریی میللییە”.