سەردێر

تەندروستی عیراق؛ توشبوون بەكۆرۆنا 6 ئەوەندەى چاكبوونەوەیە

خەڵك
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 2385 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 370 كەسیش چاكبوونەتەوە و 4 حاڵەتی مردنیش هەبووە تەنها لە هەرێم 1 حاڵەت هەبووە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لەبەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 18 هەزار و 540 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 2385 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە سلێمانی 371 و هەولێر 341 حاڵەت و دهۆك 139 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 370 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 67 و هەولێر 20 و دهۆك 18 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، 2 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و لە سلێمانی 1 حاڵەت تۆماركراوە بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 24229 كەس.

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە