سەردێر

هەپەگە؛ سوپای توركیا بۆردومانێكی قورسی هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا دەكات

خەڵك –
هێزەكانی پاراستنی گەل ڕایدەگەیەنێت، سوپای توركیا بۆردومانێكی قورسی بۆ سەر هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا ئەنجامداوە و بەهۆی ئەو هێرشانەوە هیچ زیانێك بەر گەریلاكانیان نەكەوتووە، دەشڵێت،”هێرشەكان بێ ئەنجامبوون”.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە لەبارەی هێرشەكانی دەوڵەتی توركیا راگەیەنراوێكی نوسراوی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە، كە سوپا بۆردومانێكی قورس بۆ سەر هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا ئەنجامدەدات، كە هیوای لەسەر ئەو بۆردومانەن هەڵچنیوە، تائێستا ئەنجامی بەدەستنەهێناوە.

لە راگەیەنراوەكەدا ئەو زانیارییانە خراونەتەڕوو:
“سوپای توركی داگیركەر بۆردومانێكی قورس بۆ سەر هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا ئەنجامدەدات. سوپای توركی داگیركەر كە هیوای لەسەر ئەو بۆردومانەن هەڵچنیوە، تائێستا ئەنجامی بەدەستنەهێناوە. زانیارییەكان لەسەر هێرشەكان بەم جۆرەن: كە هیچ زیانێك بەر هێزەكانمان نەكەوتووە.

7ی كانونی دووەم لە نێوان كاتژمێر 16:20-17:30 لە گۆڕەپانی قەڵاتوكانی هەرێمی قەندیل، گوندی شێخان دوو جار و گۆڕەپانی كۆزینەش جارێك لە رێگەی فڕۆكەی جەنگییەوە بۆردومان كران.

8ی كانونی دووەم لە كاتژمێر 15:30 لە هەرێمی زاپ گۆڕەپانی كاركەر بە فڕۆكەی جەنگی بۆردومان كرا.

9، 10 و 11ی كانونی دووەم لە هەرێمی زاپ گۆڕەپانی گوندی فڵەها، شاخی جودی و شاخی ئامێدی بە فڕۆكەی جەنگی شەش جار بۆردومان كران.

9ی كانونی دووەم لە 14:10 خولەكدا لە هەرێمی خواكورك گۆڕەپانی گۆشینە لە رێگەی فڕۆكەی جەنگیەوە بۆردومان كرا.

9ی كانونی دووەم لە نێوان 13:00- 14:00دا لە هەرێمی زاپ گۆڕەپانەكانی كاركەر و ساجا لە رێگەی فڕۆكەی جەنگیەوە بۆردومان كران.

10ی كانونی دووەم لە كاتژمێر 10:00 و 11ی كانونی دووەم لە كاتژمێر لە نێوان 9:00 – 9:30دا لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانی شاخی هەكاری 3 جار بە فڕۆكەی جەنگی بۆردومان كران.

10ی كانونی دووەم لە سەعات 10:00دا لە هەرێمی زاپ شاخی شەهید شاهین لە رێگەی فڕۆكەی جەنگیەوە بۆردومان كرا.

12ی كانونی دووەم لە كاتژمێر 10:16 لە هەرێمی زاپ گۆڕەپانی گوندی فڵەها و گۆڕەپانی شاخی بەهار لە رێگەی فڕۆكەی جەنگیەوە دوو جار بۆردومان كران.

12ی كانونی دووەم لە نێوان 10:30-11:00دا لە هەرێمی خواكورك دەوروبەری ئاوی لۆلان بە فڕۆكەی جەنگی دوو جار بۆردومان كرا.

12ی كانونی دووەم لە كاتژمێر 9:00 لە هەرێمی زاپ گۆڕەپانی كونیشكا بە فڕۆكەی جەنگی دوو جار بۆردومان كرا.

9ی كانونی دووەم لە نێوان 14:30- 17:30 دا و 10ی كانونی دووەم كاتژمێر لە نێوان 17:00- 18:00 دا لە هەرێمی زاپ گۆڕەپانەكانی گوندی فڵەها، شاخی جودی، دۆڵی سەوز و شەهید شیلان لەلایەن بنكەسەربازیەكانی سەر سنورەوە تۆپباران كران.

5ی كانونی دووەم لە كاتژمێر نێوان 19:45- 21:30 و 8ی كانونی دووەم كاتژمێر لە نێوان 18:45- 22:00 دا لە هەرێمی ئاڤاشین لەسەر گۆڕەپانی مەرڤانوسی هەلیكۆپتەر سوڕانەوە.

9ی كانونی دووەم لە نێوان 19:20- 20:00دا لە هەرێمی ئاڤاشین لەسەر گۆڕەپانی باسیا و مام رەشۆ هەلیكۆپتەر سوڕانەوە”.