سەردێر

دوو ڤیان بوونە سەرۆك و وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی

خەڵك

ڤیان سەبری بە سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی و ڤیان دەخیل بەوتەبێژی فڕاكسیۆنەكە دەستنیشان كران، لە رۆژانی داھاتووشدا پۆستەكانی دیكەش دیاری دەكرێن.

شوان كەلاری، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بە مێدیای حیزبەكەی راگەیاند دوای دەستبەكاربوونی پەرلەمانی عێراق، پارتی بڕیاری داوە ڤیان سەبری وەك سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی دیاری بكرێت و ڤیان دەخیلیش وەك وتەبێژی فڕاكسیۆنی پارتی ھاوكار دەبێت و لێدوان بە ناوی فڕاكسیۆنی پارتی دەدات بۆ دەزگاكانی راگەیاندن.

لەبارەی پۆستەكانی دیكەی نێو فڕاكسیۆن، كەلاری دەڵێت، تا ئێستا سەرۆك و وتەبێژی فڕاكسیۆن دیاری كراون، لە قۆناغی داھاتووشدا جێگر و بڕیاردەری فڕاكسیۆنی پارتیش دیاری دەكرێن، بەڵام ئێستا پەرلەمان سەرقاڵی پڕۆسەی ھەڵبژاردنی سەرۆككۆماری عێراقە و دواتر پۆستەكانی نێو فڕاكسیۆنی پارتی یەكلا دەكرێنەوە.