سەردێر

لە تەندروستی ئەنبار گەندەڵییەكی گەورە ئاشكراكرا

خەڵك

دەستەی دەستپاكی عێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاشكرایكرد ساختەكاری و بەفیڕۆدان كراوە لە بڕی 3 ملیۆن دۆلار لە فەرمانگەی تەندروستی ئەنبار لە خۆرئاوای عێراق.

دەستەی دەستپاكی ئاشكراشیكرد كە چەند بەشێك لە فەرمانگەی تەندروستی ئەنبار ناوی ساختەیان داوە كە پشكنینی كۆرۆنایان بۆ كراوە كە بریتی بوون لە 249 هەزار و 604 ناوی دووبارە و ساختە بۆ زیاد لە 20 جار لە ماوەیەكی كورتدا كە پشكنینی كۆرۆنایان بۆ كراوە.

راشیگەیاند ئامانج لە ئەو هەنگاوەی تەندروستی ئەنبار بردنی ئامێرو كەرەستەكانی پشكنینی كۆرۆنا بووە بۆ خۆیان و فرۆشتنەوەی بە نرخی بەرز لە بازاڕدا.

بەپێی خەملاندنەكان بڕی 5 ملیار دینار بەهای ئەو گەندەڵی بەهەدەردان و ساختەكارییە بووە كە كردوویانەو بەهۆیەوە ژمارەیەك لە تۆمەتباران دەستگیركراون.