سەردێر

ئەمڕۆ دواوادەی كاندیدەكانی سەرۆك كۆمارە

خەڵك

ئەمڕۆ پێنج شەممە دواین وادەی خۆكاندیدكردنە بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق و لایەنە كوردییەكانیش نەگەیشتوونە رێككەوتن و ناكۆكییەكانیان بەردەوامی هەیە.

بەپێی زانیارییەكان یەكێتی نیشتمانی كوردستان سوورە لە سەر كاندیدكردنەوەی بەرهەم ساڵح و لە بەرامبەردا پارتی دیموكراتی كوردستان هۆشیار زێباری كاندیدكردووە.

چاوەڕێدەكرێت كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان پۆستی سەرۆك كۆمار لە كاندیدی یەكێتی بەرێتەوە بەهۆكاری بوونی رێككەوتنی پێشوەخت و هاوپەیمانی لەگەڵ سەدر و سووننەكان كە خۆی 180 كورسی پەرلەمانی دەدات.

هاوكات هەر یەك لە حاكم رزگار محەمەد ئەمین، سەدیق عەبدول عەزیز و ژمارەیەكی دیكە خۆیان كاندیدكردووە بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار.

پۆستی سەرۆك كۆمار پشكی كوردە و بەپێی رێككەوتنی پێشووی یەكێتی و پارتیش لە 2005وە بۆ یەكێتی بووە، بەڵام لە 2018 یەكێتی و پارتی بە دەنگدان لەنێو پەرلەمان یەكلایانكردەوە.