سەردێر

نرخی نەوت ئەمساڵ دەگاتە 125 دۆلار

خەڵك

بانكی جی بی مورجان پێشبینی دەكات ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت كەمبێتەوە لە وڵاتی ئەندامانی ئۆپێك لە ساڵی 2022 و چاوەڕێدەكرێت بەهۆیەوە نرخی نەوت بەرز بێتەوە.

بانكی وەبەرهێنانی ئەمریكایی پێشبینیكردووە نرخی نەوت بۆ 125 دۆلار بەرزبێتەوە لە ئەمساڵدا.

هاوكات پێشبینیكردووە نرخی نەوت لە 2023 بگاتە 150 دۆلار.

دەشڵێت وەبەرهێنان لە بازاڕی جیهانی لاواز دەبێت.

نرخی نەوت بەرزترین ئاستی تۆماركرد لە ماوەی دوو مانگدا لە رۆژی چوار شەممە بەهۆی هەبوونی خستنەڕوو و دابەزینی ئاستی خەزێنەكانی نەوتی خاو لە ئەمریكا.

ئەم بانكە پێشبینیكردووە ئاستی بەرهەمهێنانی ئۆپێك لە پایزی داهاتوودا كەمبكات، بۆیە كەمبوونەوەی بەرهەم و بەرزبوونەوەی خواست لەسەری دەبێتەهۆی تەنگەژەی ووزە لە ئایندەدا.