سەردێر

ئەڵمانیا، عیراقییەك دەستدرێژی دەكاتە سەر ژنێكی 90 ساڵ

خەڵك-
عیراقییەكی دانیشتووی ئەڵمانیا، بە دەستدرێژیكردنە سەر ژنَكی تەمەن 90 لەنێو تەوالێتی یەكێك لە نەخۆشخانەكانی ئەڵمانیا، تۆمەتبار دەكرێت.

بەپێی ماڵپەڕی (دەیڵی مەیل)، ئەو ژنە بەساڵاچووە لە نەخۆشحانەی فریاكەوتن چاوەڕێی دەكرد نۆرەی بێت، تا وێنەیەكی تیشكی بگرێت، دوای ئەوەی لە خانەی بەساڵاچوان كەوتبوو بە زەویدا.

بەپێی بریكارانی داواكاریی گشتی، (م.ل) بەڕگەز عیراقی تەمەن 33 ساڵ كە هاوسەرگریی كردووە و منداڵێكی هەیە، دەستدرێژی سێكسی كردۆتە سەر ئەو ژنە بەساڵاچووە، دوای ئەوەی چۆتە تەوالێتی نەخۆشخانەكە، بۆيە تۆمەتی “دەستدرێژی و زیانگەیاندنی بەئەقسەست بە جەستە”ی ڕووبەڕووكرایەوە.

لای خۆیەوە (م.ل) بە تەواوەتی ئەو تۆمەتانەی ڕەتكردەوە و ڕایگەیاندبوو كە تەنیا ویستوویەتی یارمەتی ژنە ئەڵمانییەكە بدات بۆ گەیشتن بە تەوالێت.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە تائێستا دادگاییەكە بەردەوامە و لێكۆڵینەوەكانیش لەبارەی كەیسەكەوە تەواودەكرێن.