سەردێر

سەندیكای ڕۆژنامەنووسان: 187 پێشێلكاری بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان تۆماركراوە

خەڵك-

سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە ساڵی 2021دا 187 پێشێلكاری بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان لە هەرێمی كوردستان و ناوچە كێشەلەسەرەكان تۆماركراوە.

سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان ڕاپۆرتی ساڵای خۆی لەسەر پێشێلكاری بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان بڵاوكردەوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ساڵی ڕابردوو 187 پێشێلكاری بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان لە هەرێمی كوردستان و ناوچە كێشەلەسەرەكان تۆماكراوە كە بەم شێوەیە بووە دەستگیركردن 17 حاڵەت، ڕێگەنەدان بە ڕووماڵ 31 حاڵەت، هێرش و سوكایەتی 22 حاڵەت، لێدان 5 حاڵەت، هەڕەشە 2 حاڵەت و داخستنی نووسینگە و كەناڵیش 3 حاڵەت بووە.

ئاشكراشیدەكات، زۆرترین پێشێلكاری بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان لەپارێزگای هەولێر تۆماركراوە كە 33 حاڵەت بووە، كەمترینیش لە پارێزگای هەڵەبجە بووە كە یەك حاڵەت تۆمار كراوە.

سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی ڕوونیدەكاتەوە، سەرباری ئەوەی پێشێلكارییەكان بەردوامن، بەڵام هەست بەجۆرو بوونی زیاتری پێشێلكاری دەكرێت كەهەندێك ڕۆژنامەنووس سكاڵای لەسەر تۆمارناكەن، یان لەبەرئەوەی لە ڕاپۆرتەكانی پێشوتر ئەو جۆرانە بە پێشێلكاری نەناسێنراون یاخود كورتی ڕاپۆرتەكە وایكردووە زۆرتر نەچنە قوڵایی پێشێلكارییەكان، ئومێد دەكەین ئەم ڕاپۆرتە ببێتە هاندەرێك بۆ ڕۆژنامەنوسان تاكو چاوكراوەتربن لەو پێشێلكاریانەی بەرامبەریان دەكرێت.