سەردێر

كلاسیكۆی عیراق بە یەكسانبوون كۆتایی هات

خەڵك-
عەلا عەباسی هێرشبەر توانی گۆڵی یەكسان بوون بۆ تیپی قوە جەوی تۆمار بكات و زەورای یانەی پێشووی لە بردنەوە بێبەش بكات.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە لە یاریی كلاسیكۆی عیراق كە لە ياریگای نێودەوڵەتی شەعب بەڕێوەچوو، لە هەفتەی هەژدەی خولی نایابی تۆپی پێی عیراق، هەردوو یانەی قوە جەوی و زەورا بە دوو گۆڵ بۆ هەردوو تیپ یەكسان بوون.

دوو گۆڵەكەی زەورا لەلایەن مازن فەیاز لە خولەكی 24 و سەعد عەبدولئەمیر لە خولەی 31 تۆماركران، دوو گۆڵەكەی قوە جەویش لەلایەن حسێن جەبار لە خولەكی 26 و عەلا عەباس لە خولەكی  91ی یارییەكەدا تۆماركران.

بەم یەكسانبوونە خاڵەكانی زەورا گەیشتە 34 خاڵ و لە دوای یانەی شورتەوە لە پلەی دووەمدایە، يانەی قوە جەوییش بە 33 خاڵ لە پلەی پێنجەمدایە.