سەردێر

مەحمود مەشهەدانی لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا دەكرێت

خەڵك-
سەرۆكایەتی پەرلەمانی عیراق، ڕاپێچكردنی پەرلەمانتاری مەحمود مەشهەدانی بۆ بەردەم لیژنەی ڕەوشتی پەرلەمانی لەپێناو لێكۆڵینەوەكردن لەگەڵیدا ڕادەگەیەنێت.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانەوە بڵاوكرایەوە”سەرۆكایەتی پەرلەمان، بڕیاریدا پەرلەمانتار مەحمود مەشهەدانی ڕاپێچی بەردەم لیژنەی ڕەوشتی پەرلەمانی بكات”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”بڕیارەكە بەهۆی سەرپێچی ئەو پەرلەمانتارەوە بووە بۆ دەستور و پرۆگرامی ناوخۆی پەرلەمان”.

لە 9ی كانوونی دووەمی 2022، خولی پێنجەمی پەرلەمانی عیراق دەستیپێكرد و یەكەم دانیشتنی پەرلەمانیش بەسەرۆكایەتی مەحمود مەشهەدانی بوو وەك بەتەمەنترین پەرلەمانتار، بەڵام مەشهەدانی بەهۆی باریی تەندروستییەوە كە زۆرێك گومان دەكەن، لە كاتی دانیشتنەكەدا بۆ نەخۆشخانە گوازرایەوە.