سەردێر

محەمەد سەڵاح: دەمەوێت لە لیڤەرپوڵ بمێنمەوە بەڵام

هەوڵ دەدات ببێتە باشترین یاريزانی جیهان

خەڵك-
محەمەد سەڵاح ئەستێرەی میسر و یانەی لیڤەپوڵی ئینگلیزی، باس لە پرسی نوێكردنەوەی بۆندەكەی دەكات لەگەڵ یانە ئینگلیزییەكە.

بۆندەكەی سەڵاح لەگەڵ ڕیدز لە هاوینی 2023 تەواو دەبێت و تائێستاش یانە ئینگلیزییەكە ڕازیی نەبووە بە مەرجەكانی یاریزانە میسرییەكە بۆ نوێكردنەوەی بۆندەكەی.

سەڵاح لە دیمانەیەكی لەگەڵ گۆڤاری (جی كیو)ی تایبەت بە جلوبەرگی پیاوان ڕایگەیاند:”دەمەوێت لەگەڵ لیڤەرپوڵ بمێنمەوە، بەڵام ئەمە لەدەستی منا نییە و لە دەستی ئەواندایە”.

بە وتەی یاریزانە میسرییەكە:”ئەوان دەزانن من چیم دەوێت، من داواكاریی شێتانەم نییە، بابەتەكە پەیوەندی بەوەوە هەیە كە تۆ شتێكت لە یانەكە دەوێت و ئەوانیش پێت دەڵێن كە دەتوانن ئەو شتە دابین بكەن، چونكە دەزانن من چیم بۆ یانەكە كردووە”.

محەمەد سەڵاح دەڵێت”پێنجەم ساڵمە لە لە یانەی لیڤەرپوڵ، بۆیە یانەكە باش دەناسم، جەماوەرەكەم خۆشدەوێت، ئەوانیش منیان خۆشدەوێت، بەڵام بابەتی نوێكردنەوەی بۆندەكەم پەیوەندی بە ئیدارەوە هەیە، ئەوان هەڵوێستی منییان وەرگرت بۆ نوێكردنەوەی بۆندەكە و ئێستا بابەتەكە لەدەستی خۆیاندایە”.

لە كۆتایی قسەكانیدا ئەو یاریزانە میسرییە ڕایگەیاند”بیرم لەوە دەكردەوە خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان بەدەستبهێنم، ئێستاش دەمەوێت لە جیهاندا باشترین بم، بەڵام ژیانێكی زۆر باش دەژیم تەنانەت گەر خەڵاتەكەش بەدەستنەهێنم، ژیان بەباشی بەڕێدەكەم و هەموو شتەكان بە باشی بەڕێوەدەچن”.