سەردێر

سبەینێ‌ مووچەی یەك شوێن دابەش دەكرێت

خەڵك-
ماوەی 10 ڕۆژ دەبێت دابەشكردنی مووچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو دەستی پێكردووە، بەلام زۆر بە خاوی دابەش دەكرێت و تا ئێستا بەشێكی زۆری فەرمانبەران چاوەڕێی مووچەن.

وەزارەتی دارایی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە سبەینێ‌ مووچەی مانگی 12ی دەزگای ئاسایشی هەرێم دابەش دەكرێت.

ئەم خاویی و دواخستنی دابەشكردنی مووچەیە لەكاتێكدایە، كە مانگانە هەرێم زیاتر لە 400 هەزرا بەرمیل نەوت دەفرۆشێت و ئێستا بەرمیلێك نەوت لە 80 دۆلاردایە و هاوكات داهاتی ناوخۆ بە وتەی بەرپرسان “گەیشتۆتە سەرووی 300 ملیار دینار” و هاوپەیمانانيش مووچەی پێشمەرگە دەدەن.

دابەشكردنی مووچە بەو خاوییە نیگەرانی و ناڕەزایی فەرمانبەرانی لێكەوتۆتەوە و هۆشداری دەدەن و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بانگەوازی خۆپیشاندان دەكەن.