سەردێر

كەشناسی: بارانبارین بەردەوام دەبێت

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسیی هەرێم پێشبینی دەكات، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ باران بارین زیاتر بێت و سبەینێش بەردەوام بێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ سێ‌ شەممە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسیی هەرێمەوە بڵاوكرایەوە”پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ باران بارین لە زۆرێك لە ناوچەكان بەهێزتر دەبێت”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”سبەینێش باران بارین لە بەشێك لە ناوچەكان بەردەوام دەبێت، بەڵام بەشێوەی نمەباران”.