مرۆڤ خۆرێك سزای زیندانیی هەمیشەیی بۆ دەرچوو

سەردێر

خەڵك

دادگای ئەڵمانیا سزای زیندانیكردنی هەمیشەیی بۆ پیاوێك دەركرد بە تۆمەتی خواردنی گۆشتی مرۆڤ.

بەپێی بڕیاری دادگا ئەو پیاوە مامۆستا بووە و هەستاوە بە كوشتنی پیاوێك و دواتر خواردنی بەشێكی گۆشتەكەی، چونكە حەزی بۆ گۆشتی مرۆڤ هەبووە.

سەرۆكی دادگای بەرلین دەڵێت تۆمەتبار ناوی ستاڤان ر. تەمەن 42 ساڵانە، ئەندازیارێكی كارەبایی تەمەن 43 ساڵانی كوشتووە لە سێپتامبری 2020 دوای ئەوەی لەگەڵی رێككەوتووە سێكسی لەگەڵدا بكات لە ماڵەكەی خۆیدا لە گەڕەكی بانكو لە باكووری بەرلین.

ستاڤان لە مانگی نۆڤەمبەری رابردوو دەستگیركرا دوای دۆزینەوەی بەشێك لە لاشەی قوربانییەكە لە باخێكی گشتییدا.

بەپێی لێكۆڵەران لەنێو ماڵی تۆمەتباردا شوێنی تاوانەكە هەبووە، كە بە ئامێری بڕەر لاشەی قوربانییەكەی بڕیوە.