سەردێر

دوای 2 شەو مانەوەیان لەدەریای ئیجە 25  کۆچبەر گەیشتنە کەناراوەکانی یۆنان

خەڵک

سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کارباری پەنابەران، دەڵێت؛ دوای دوو شەو مانەوەیان لەبەر سەرما و لەناو دەریای ئیجە ژمارەیەک کۆچبەر ڕزگار کران و گەیشتنەکەناراوەکانی یۆنان.

 

ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە؛ بەلەمێک بە 25 کۆچبەرەوە لە کەناراوەکانی تورکیاوە خۆی گەیاندووەتە کەناراوەکانی یۆنان.

 

ناوبراو نووسیویەتی؛ دوای زیاتر لە 24 کاتژمیر ڕۆیشتن بە دەریای ئیجەدا 25 کۆچبەر کە 17 کۆچبەریان منداڵ بوون گەیشتنە دوورگەی لیسڤۆسی یۆنان.

 

بە وتەی ئاری جەلال، ئەم کۆچبەرانە لە ترسی ئەوەی دیپۆرتی تورکیا نەکرێنەوە شەو و ڕۆژێک دوور لە ئاوەدانی و خۆ ڕادەستکردن بە پۆلیس لەو دوورگەیە لەبەر سەرما ماونەتەوە، پاشان بەناچاری دوای هاوکاری و فریاگوزاری خۆشبەختانە سەرجەمیان لەلایەن UNHCR ڕزگار دەکرێن.