سەردێر

محمدی حاجی محمود؛ كۆبونەوەكەی دوێنێ بووە هۆی پەرت و بڵاوی نێوان هێزەكوردییەكان

خەڵك –
سكرتێری گشتی حزبی سۆشیالیست دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، دوای ماوەیەكی زۆر پەڕلەمانی عێراق كۆبوەوە، بەڵام كۆبونەوەكە كەرت بوونی ماڵی شیعەی لێ بووەوە، بەڵام لەگەڵ هەموو ئەوانەدا هەڵبژاردنی سەرۆكی پەڕلەمان و هەردوو جێگرەكەی هەنگاوێكی ئەرێنی بوو.

محمدی حاجی محمود، سكرتێری گشتی حزبی سۆشیالیست دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاندووە، كۆبونەوەكەی دوێنێی پەڕلەمانی عیراق كەرت بوونی ماڵی شیعەی لێ كەوتەوە و هیوادارین هەوڵ بدەن لەوە زیاتر پەرت نەبن.

ڕاشیگەیاندووە، محەمەد حەلبوسی لە سووننە و حاكم زاملی لە شیعە و شاخەوان عەبدوڵا لە كورد، بەڵام بە پێی هەواڵ و ڕوداوەكان ڕەنگە كێشە لەبەردەم پەڕلەمان و حكومەتی داهاتوودا درووست ببێ ڕەنگە ماڵی شیعە ڕێكبخرێتەوە لە نەتیجەدا، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنج بوو پەرت و بڵاوی نێوان هێزە كوردیەكان بوو.

هیوادارین هەوڵ بدەن لەوە زیاتر پەرت نەبن
‎لەگەڵ ئومێدی سەركەوتن بۆ هەموو لایەك
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبان
‎دوێنێ ڕۆژی یەكشەممە ۲٠۲۲/۱/۹ دوای ماوەیەكی زۆر پەڕلەمانی عێراق كۆبوەوە، بەڵام كۆبونەوەكە بە كەرت بوونی ماڵی شیعەی لێ بووەوە، بەڵام لەگەڵ هەموو ئەوانەدا هەڵبژاردنی سەرۆكی پەڕڵەمان و هەردوو جێگرەكەی هەنگاوێكی ئەرێنی بوو.
‎محەمەد حەلبوسی لە سونە و حاكم زاملی لە شیعە و شاخەوان عەبدوڵا لە كورد، بەڵام بە پێی هەواڵ و ڕوداوەكان ڕەنگە كێشە لەبەردەم پەڕلەمان و حكومەتی داهاتوودا درووست ببێ ڕەنگە ماڵی شیعە ڕێكبخرێتەوە لە نەتیجەدا، بەڵا ئەوەی جێگەی سەرنج بوو پەرت و بڵاوی نێوان هێزە كوردیەكان بوو.
‎هیوادارین هەوڵ بدەن لەوە زیاتر پەرت نەبن
‎لەگەڵ ئومێدی سەركەوتن بۆ هەموو لایەك
‎محەمەد حاجی مەحمود
۲٠۲۲/۱/۱٠
‎گوڵەخانە





هەلبژاردە

گرنگترینەکان