سەردێر

چوار تیرۆریست لە سلێمانی دەستگیركران

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایش لە سلێمانی، دەستگیركردنی چوار تیرۆریست لە سلێمانی ڕادەگەیەنێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەكەوە بڵاوكرایەوە”بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەكان، مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی مەیدانی سلێمانی كە سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایشن، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، توانيان چوار تیرۆرست لە پارێزگای سلێمانی دەستگیربكەن”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”دەستگیركراوەكان پێشتر لەلایەن دادوەریی و دادگا پەیوەندیدارەكانەوە بەپێی ماددەی (4)ی یاسای بنبڕكردنی تیرۆر، یاداشتی دەستگیركردنییان بۆ دەرچووە، بۆیە ڕێكاریی یاساییان لەدژ گیرایەبەر و ڕادەستی لایەنی پەیوەنیداركران”.