سەردێر

خەڵك بڕیارە نوێییەكانی تایبەت بە گڕێبەستی ئەلكترۆنی ئۆتۆمبێل بڵاودەكاتەوە

خەڵك –
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم هەمواری ڕێنمایی ژمارە 3ی ساڵی 2021ی تایبەت بە رێكخستنی كاری كۆمپانیاكانی هاوردەكردن و گواستنەوە و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی بڵاوكردەوە و پێویستە كۆمپانیا و پێشانگەكانی ئۆتۆمبێل تا 25ی ئازاری ئەمساڵ خۆیان تۆمار بكەن.

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم هەمواری ڕێنمایی ژمارە 3ی ساڵی 2021ی تایبەت بە رێكخستنی كاری كۆمپانیاكانی هاوردەكردن و گواستنەوە و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی بڵاوكردەوە، كە تێیدا هاتووە، ئەو كۆمپانیا و پێشانگایانەی كێشەی باج یان خاوەندارێتی یان كێشەی گرێبەستیان هەیە، كۆدیان پێ دەدرێت و پێویستە تا 31ی 12ی 2022 ئەو كێشانە لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لە حكومەت چارەسەر بكەن.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە گرێبەستی ستانداری فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لە لایەن وەزارەتی ناوخۆ ڕێك دەخرێت بە هەردوو زمانی كوردی و عەرەبی .

لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می به‌یانه‌كه‌لاپه‌ڕه‌ی دووه‌می به‌یانه‌كه‌لاپه‌ڕه‌ی سێیه‌می به‌یانه‌كه‌لاپه‌ڕه‌ی چواره‌می به‌یانه‌كه‌لاپه‌ڕه‌ی پێنجه‌می به‌یانه‌كه‌