سەردێر

سلێمانی، لانە‌یە‌ك بۆ سە‌گ وئاژە‌ڵی بێلانە‌ دەكرێتەوە

خەڵك-
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لانەیەك بۆ سەگ و ئاژەڵی بێلانە دەكاتەوە كە دەكەوێتە نزیك بازگەی عەربەت و زەوییەكیش بۆ ئەو مەبەستە لەیەن سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانییەوە ئامادەكراوە.


بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانییەوە بڵاوكرایەوە”بە‌ئامادە‌بونی ئە‌ندازیار ئاكۆعلی جێگری سە‌رۆكی شارە‌وانی سلێمانی وئامادە‌بونی نوێنە‌ری بە‌رێوە‌بە‌رایە‌تی ڤێرتە‌نری سلێمانی دكتۆر ئاری ،ئە‌مڕۆ 10\1\2022 شە‌ڵتە‌رێك بۆسە‌گ وئاژە‌ڵی بێلانە‌ كرایە‌وە‌ كە‌ دە‌كە‌وێتە‌ نزیك بازگە‌ی عە‌ربە‌ت سلێمانی كە‌ زە‌وییە‌كە‌ لە‌لایە‌ن سە‌رۆكایە‌تی شارە‌وانی سلێمانی ئامادە‌ كراوە”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”دروستكردنی ئەو لانەیە بە‌مە‌بە‌ستی كۆكردنە‌وە‌ی سە‌گی بێلانەیە‌ كە‌زۆربە‌یان لە‌ناوگە‌رە‌ك وبازاڕدا بلاوبونتە و دە‌بنە‌ سە‌رچاوە‌ی نە‌خۆشی ومە‌ترسی بۆگیانی ھاوڵاتیان”.

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی سوپاسی لایە‌نە‌ پیوە‌ندی دارە‌كان و ڕێكخراوە‌كانی دۆستی ئاژە‌ڵ و خێرخوازان دەكات كە ‌ھاوكار بوون لە‌گە‌ڵیان لەو كارەدا.