سەردێر

مۆلیدە ئەهلییەكان لەلایەن قایمقامیەتی سلێمانییەوە ئاگاداردەكرێنەوە

خەڵك-
قائیمقامیەتی سلێمانی دەڵێت، بەهۆی كەمبوونەوەی كاتژمێرەكانی كارەبای ‏نیشتمانی و پێویستیی زۆر بە كاركردنی مۆلیدە ئەهلییەكان، چاودێریی لیژنە هاوبەشەكانی ‏قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ مۆلیدە ئەهلییەكان زیاتربووە. ‏

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن كوردۆ فایەق، سەرۆكی لیژنەی مۆلیدەی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی” ژمارەی سەردانەكانیان بۆ چاودێریكردنی كاری ‏مۆلیدەكان زیاتركردووە، بەهۆی كارپێكردنی زۆری ڕۆژانەش، مۆلیدەكان تووشی كێشەی تەكنیكی دەبن، ‏بەڵام هەر مۆلیدەیەك لە كاربكەوێت خاوەنەكەی ناچار دەكرێت لەماوەی یەك ڕۆژدا ‏مۆلیدەی جێگرەوەی بۆ دابینبكات، ئەگەر پابەند نەبێت، سزاكەی هەتا لێسەندنەوەی مۆڵەت ‏دەڕوات، چونكە ڕێگە نادەن هیچ گەڕەكێك بێ كارەبای مۆلیدە بێت”. ‏

بە وتەی سەرۆكی لیژنەی مۆلیدەی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی”‏قائیمقامیەت بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانی كاتژمێرەكانی ‏ئیشپێكردنی مۆلیدەكان دیاریدەكەن، بەرژەوەندیی هاوڵاتییان چی بخوازێت بڕیاری ‏لێدەدرێت”، داواشیكرد لەكاتی هەر گلەیی و گازندەیەك لە هەر ‏مۆلیدەیەك لە هەر كاتێكدا بێت، هاوڵاتییان پەیوەندیی بە ژمارە مۆبایلی ‏‏07701363679 بكەن، تا بەدواداچوونی بۆ بكرێت.‏