سەردێر

ئەمریكا پێشوازی لە هاوپەیمانییەكەی سەدر و بارزانی و حەلبووسی كرد

خەڵك

واشنتن پێشوازی لە هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق كرد لە لایەن هاوپەیمانێتی سەدر و بارزانی و حەلبووسی بە شێوەی زۆرینە و دوورخستنەوەی لایەنەكانی سەر بە ئێران.

باڵوێزخانەی ئەمریكا لە عێراق لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند هەڵبژاردنی پەرلەمانتاری سوونیی محەمەد حەلبووسی بە سەرۆكی پەرلەمان هەنگاوێكی گرینگە بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوێ دوای 3 مانگ لە هەڵبژاردنەكان.

باڵوێزخانەی ئەمریكا هیوای خواستووە كە سەركردەكانی عێراق و نوێنەرانی نوێ لە پەرلەمانی تازە پەلە بكەن لە پێكهێنانی حكوومەت.

بە گرینگیشی زانیوە پارێزگاری لە دێموكراسی و پشتیوانی سەروەری نیشتمانی بكرێت و پێش بە ئاستەنگە نێوخۆیی و ناوچەییەكان بگیردرێت كە رووبەڕووی عێراق دەبنەوە.

هیواشیان هەیە كە كابینەی نوێ لەگەڵ پێكهێنانیدا رەنگدانەوەی ویستی گەل بێت كار بكات بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بەتایبەت مافی مرۆڤ و ئاسایش و ئابووری.