سەردێر

واشنتن ئامادەی رێككەوتنە لەگەڵ مۆسكۆ

خەڵك

كاربەدەستێكی باڵای بەڕێوەبەرایەتی ئەمەریكا رایگەیاند ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانان ئامادەن وتوێژ لە بارەی ئۆكرانیا لەگەڵ ڕووسیا بكەن سەبارەت بە شیانی ئەوەی هەردوو وڵات راهێنانی لەشكری و جێگیركردنی مووشەك لە هەرێمەكەدا قەدەغەبكەن.

لەو دەمەی بڕیارە وتوێژە گرنگەكان رۆژی دووشەممە لە جنێڤ دەست پێبكات ، هاوكات بەرپرسێكی باڵای بەڕێوەبەرایەتی بایدن دەڵێت ئەمەریكا ناخوازێت وتووێژ لەبارەی سنوورداركردنی بڵاوكردنەوەی هێزی ئەمەریكا بكات یان لەسەر بارودۆخی هێزەكانی ئەمەریكا لە نێو وڵاتانی ناتۆ لە هەرێمەكەدا .

جۆ بایدن ئاگاهیداوە دەڵێت ڕووسیا ڕووبەڕووی دەرئەنجامی قورسی ئابووری دەبێتەوە ئەگەر سەرۆكی ڕووسیا ڤلادمێر پوتن ئۆكرانیا داگیربكات.

هەر لەو بارەیەوە رووسیا رۆژی یەكشەممە گوتی مۆسكۆ لە وتووێژەكانی لەسەر ئۆكرانیا و ئاسایش لە ئەوروپا سازشكردنی بۆ ئەمەریكا بە دوور دەزانی و ڕووسیا هەتا ئێستا لە ئاماژەكانی ئەمەریكا نائۆمێدبووە .
سەرچاوە/voa