سەردێر

بۆ كارتی نیشتمانی، هاووڵاتیانی سلێمانی و دەورووبەری ئاگاداردەكرێنەوە

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و كارتی نیشتمانی سلێمانی ئاگاداری ئەو هاووڵاتیانە دەكات، كە لە لیستەكەدا ناویان هاتووە، سەردانی فەرمانگەكانی كارتی نیشتمانی بكەن بۆ وەرگرتنەوەی كارتەكانیان.

مقەدەم شێركۆ ئەحمەد، بەڕێوەبەری كارتی نیشتمانی پارێزگای سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ژمارەیەكی زۆری كارتی نیشتمانی هاووڵاتیان گەڕاوەتەوە بۆ فەرمانگەكانی كارتی نیشتمانی، بۆیە ئەو هاووڵاتیانەی ناویان لە لیستەكەدا هاتووە، سەردان بكەن بۆ وەرگرتنەوەی كارتەكانیان .

ڕاشیگەیاند، ‎ڕۆژانە لە یەك شەممە تا پێنج شەممە دەوام لە فەرمانگەكانی كارتی نیشتمانی هەیە و هاووڵاتیان دەتوانن لە كاتژمێر (٢)ی پاشنیوەڕۆ بۆ (5)ی ئێوارە سەردانی‌ بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی سلێمانی و سەرجەم فەرمانگەكانی كارتی نیشتیمانی سنووری پارێزگای سلێمانی بكەن بۆ وەرگرتنەوەی كارتی‌ نیشتمانیەكانیان.

ڕوونیشی كردەوە، پێویستە هاووڵاتیان پێداویستییەكانی وەك (ڕەگەزنامەی‌ عێراقی، پێناسی‌ باری شارستانی، وەصلی‌ وەرگرتنەوەی‌ كارتی نیشتیمانیەكەیان) پێ‌ بێت.

جەختیشی كردەوە، ناوی ئەو ‏‎‏‎كەسەی، كە تۆماركراوە بۆ وەرگرتنەوەكەی كارتەكە، دەبێت ھەر ئەو كەسە بچێتەوە بۆ وەرگرتنەوەی.