سەردێر

هاتووچۆی گەرمیان؛ لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا پێنج كەس برینداربوون

خەڵك –
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، لە ڕووداوێكی پێكداداندا لە نزیك گوندی بەرلوت یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكان ئاگری تێبەربوو و پێنج هاووڵاتیش برینداربوون .

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە لە نزیك گوندی (بەرلوت) ڕووداوێك لەجۆری پێكدادان ڕوویدا، كە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەكانی (فۆرد پێك ئاب و گۆڵف تایبەت) بوو.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە ئۆتۆمیێلەكان ئاڕاستەیان بۆ ناو شاری كەلار بووە، لە دوای ڕووداوەكە ئۆتۆمبێلی (گۆڵف تایبەت )گڕی گرت و زیانی زۆری بەركەوتووە و پێنج كەسیش برینداربوون، كە شۆفێرێك و دوو سەرنشینی گۆڵفەكە و دوو سەرنشین لە فوردەكە بوون، بریندارەكان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریا كەوتنی شەهید هەژاركران.

‎May be an image of ‎‏‏١ کەس‏، ‏ئۆتۆمبێل‏‏ و ‏ده‌ره‌وه‌‏‎‎‎May be an image of ‎road‎‎‎May be an image of ‎‏‏١ کەس‏، ‏ئۆتۆمبێل‏‏ و ‏ده‌ره‌وه‌‏‎‎