سەردێر

سەرۆكی هەرێم لەگەڵ وەزیری بەرگری ئەڵمانیا كۆبووەوە

خەڵك –
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا كۆبووە و بڕیارە لە دوای كۆبونەوەكە سەردانی كۆنسوڵخانەی وڵاتەكەی لە هەولێر بكات.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە 9ی 1ی 2022 كریستین لامبرێت، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا گەیشتە هەولێر و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە.

بە پێی زانیارییەكان بڕیارە لە دوای تەواو بوونی كۆبونەوەكەی لەگەڵ سەرۆكی هەرێم وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا سەردانی كۆنسوڵخانەی وڵاتەكەی لە هەولێر بكات.