سەردێر

دابەشكردنی نەوت دەگاتە چەند ناوچەیەكی دیكە

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ئاشكرای دەكات، كە سبەینێ‌ نەوت لە قەرەداغ و سوورداش دابەش دەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بڕیارە سبەینێ‌ دوو شەممە 10/1/2022 نەوت لە سنوری قەزای قەرەداغ و ناحیەی سوورداش دابەش بكرێت لە ڕێگای كارتی زیرەكەوە.

ڕاشیگەیاندووە، بۆ هەرخێزانێك بڕی 200 لیتر نەوتی بە نرخی 55 هەزار دینار پێ‌ دەدرێت.

ماوەی 3 مانگە دابەشكردنی نەوت لە هەرێم دەستی پێكردووە، كە لە عێراقەوە ڕەوانەی هەرێم دەكرێت، بەلام تا ئێستتا لەناو شاری سلێمانی تەنها 2 مەڵبەند نەوتیان وەرگرتووە.