سەردێر

بەرهەم ساڵح بە فەڕمی كاندیدكرا

خەڵك

بۆ جارێكی دیكە كۆبوونەوەی پەرلەمان دواخرا.

ئەمڕۆ بڕیاربوو كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ كۆبوونەوە بكرێت دواتر دواخرا بۆ 12 و دواتر بۆ 3 و ئێستاش بۆ 4 دواخراوە.

محەمەد حەلبووسی، مەحمود مەشهەدانی كاندیدانی سەرۆكی پەرلەمانن، شاخەوان عەبدوڵڵا، موسەنا ئەمین، سروە عەبدولواحید، ئەحمەد ئەسەدی و حاكم زاملی كاندیدانی جێگری سەرۆكی پەرلەمانن.

ناكۆكییەكان لەنێوان دوو بەرەی شیعەی سەدری و چوارچێوەی هەماهەنگی بەردەوامییان هەیە.

لەلایەكی دیكەوە یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە فەڕمی لە بەغداوە كاندیدكردنەوەی بەرهەم ساڵحی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار راگەیاند، بەڵام هێشتا پارتی رازی نییە.