سەردێر

بەشێكی گەڕەكەكانی هەولێر بێ ئاو بوون

خەڵك-ئارام سەردار

بەهۆی گۆڕینی بۆری و ڕێڕەوەی ئاوی ئیفراز، ٤٨ كاتژمێر هاوڵاتیانی بەشێك لەگەڕەكەكانی هەولێر بێ ئاو بوون.

بەڕێوەبەری گشتی ئاو وئاوەڕۆ ڕایدەگەیەنێت، هاوڵاتیان دەست بەئاوبگرن و لەكەمترین ماوە كارەكانی گۆڕینی بۆڕیەكە تەواو دەكەن.

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی كوردستان، بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بێ ئاوبوونی بەشێك لەگەڕەكەكانی هەولێر بەهۆی گۆڕینی ڕێڕەوی ئاوی ئیفرازە و هیچ كێشەیەكی تر نییە.

دەشڵێت، بەهۆی نزیكی شوێنی بۆڕی ئاوی ئیفراز لە لە شەقامی 120 مەتری و پێش شاری ئازادیی نوێ و پێش شاری ئارام كە زۆركات گوشاری دەكەوێتە سەر بەهۆی ڕێگاكە، ڕێڕەو بۆری ئاوی ئیفراز لەو شوێنه دەگۆڕن، وێڕای گۆڕینی ڕێڕەوی بۆڕیەكە، بۆڕییەكەش لە جی ئاڕ پی دەگۆڕدرێت بۆ ئاسن.

ئەوەشی خستەڕوو، لەدوێنێوە كاتژمێر ٨ دەستكراوە بە كاركردن هەوڵ هەیە لە 48 كاتژمێردا كارەكە تەواو بكرێت و ئاو بگەڕێتەوە بۆ ماڵان، لەم ماوەیەدا هاوڵاتیان دەست بەئاو بگرن، تا كارەكان تەواو دەكەن.