سەردێر

كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دواخرا

خەڵك

كۆبوونەوەی پەرلەمانی بۆ دووەمجار ئەمڕۆ داخرا.

بڕیاربوو كاتژمێر 11 كۆبوونەوە دەستپێبكات، دواتر دواخرا بۆ 12 و دواتریش بۆ 3ی عەسر دواخرا.

یەكەم كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت و تێیدا سەرۆكی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت.

شاخەوان عەبدوڵڵا لە پارتی، موسەنا ئەمین لە یەكگرتوو و یەكێتی، سروە عەبدولواحید لە نەوەی نوێ ركابەری بردنەوەی كورسی جێگری سەرۆكی پەرلەمان دەكەن.

لەبارەی گفتووگۆكانی تایبەت بەپرسی سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیران، یەكێتی سوورە لەسەر كاندیدكردنەوەی بەرهەم ساڵح و پارتی رەتیدەكاتەوە و هیچ بەرەوپێشچوونێك نییە.

دوولایەنی شیعەش ناكۆكییەكانیان لەبارەی پێكهێنانی حكوومەت بەردەوامە و سەدر سوورە لەسەر پێكهێنانی حكوومەتی زۆرینە و دوورخستنەوەی بەرەی حەشدی شەعبی.

هاوكات گرژیی و ئاڵۆزییش لە بەغدا هەیە، سەدر هێزی بڵاوكردووەتەوە و ملیشیاكان هەڕەشە دەكەن، سەركردەیەكی سەدریش شەوی رابردوو لە باشووری عێراق كوژراوە.