سەردێر

شارباژێڕ.. لەساڵی ڕابردوودا 194 سەرپێچیكار دەستگیركراون كە زیانیان بە ژینگە گەیاندووە

خەڵك
لەساڵی ڕابردوودا لەسنووری شارباژێڕ و بنكەی سیتەك 194 سەرپێچیكار دەستگیركراون كە زیانیان بە ژینگە گەیاندووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویكردەوە،
لەساڵی ٢٠٢١ تەنها لە سنوری شارباژێڕ و بنكەی (سیتەك ) دا (١٩٤) سەرپێچیكار لەسەر دیاردە جیاوازەكان كە زیانیان بە سروشت و ژینگە گەیاندووە لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی شارباژێڕو بنكەی ( سیتەك )دەستگیركراون.

ئاماژە بە ئەوەشكراوە، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ سەرجەمیان ڕێكخراوە و ڕووبەڕوی دادگا كراونەتەوە، هاوكات دەست بەسەر چەندین كەل و پەلی ڕاوكردندا گیراوە .

جۆری سەرپێچی هاووڵاتی
ڕاوی باڵندەی كێوی ٦
زیادەڕەوی ١٦١
داربڕین ٢٦
ئاگركەوتنەوە ١
كەرەستەكان ژمارە
١. چەكی تاپڕ ( ٤) چوار دانە
٢. فیشەكی تاپڕ ( ٤) چوار دانە
٣. چەكی جۆری بادی (١) یەك دانە
٤. باڵندەی كێوی زیندوو / ئازادكراو (٢) دوو دانە
٥. ئاژەڵی كێوی ڕاوكراو (٢)دوو دانە
٦. داو (٤) دوو دانە
٧. ئۆتۆمبێل (٨) هەشت دانە
٨. ماتۆرسكیل (٢) دوو دانە
٩. تۆڕ (٧) حەوت دانە
١٠. تۆڕ (٧) حەوت دانە
١١. جیهازی بیرلێدان (١٩) نۆزدە دانە
١٢. مشاری كارەبایی (٢) دوو دانە
١٣. تەوروتەورداس (٣) سێ دانە
١٤. قەفەس (٢) دوو دانە
١٥. خەڵوز دەست بەسەراگرتنی (٥)پێنج فەردە خەڵوز
١٦. بڕینی داری سروشتی زیاتر لە (٤٠٠) چوار سەد داری سروشتی
١٧. سوتانی پوش و پاوان سوتانی (٨٠٠٠) هەشت هەزار دۆنم