سەردێر

شێرپەنجە تەنگی بە لوبنان هەڵچنی

خەڵك

لوبنان 28 هەزار و 764 تووشبووی نەخۆشی شێرپەنجەی تۆماركردووە لە ماوەی 5 ساڵدا كە 11600ی تەنها لە 2020 بووە، بەپێی راپۆرتی رووانگەی جیهانی شێرپەنجە بە هەماهەنگی رێكخراوی تەندروستی جیهانی.

ئاژانسی نێودەوڵەتی شێرپەنجەی سەر بە تەندرووستی جیهانیش ئاماژەی بەوەكردووە لە ساڵی 2018دا لوبنان پلەی یەكەمی گرتووە لەنێوان دەوڵەتانی خۆرئاوای ئاسیادا لە زۆری شێرپەنجەدا.

ئاژانسەكە دەڵێت لوبنان ژمارەی پێوانەیی تۆماركرد لە زۆری شێرپەنجەدا، بەجۆرێك 242 تووشبووی شێرپەنجە هەیە لەنێوان هەر 100 هەزار لوبنانییەكدا.